شارهزایهكی كهشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبهینێ بەهۆی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەند ناوبەناو تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی دەبێت".
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بارانی مامناوەند ناوبەناو تا کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین بەردەوامی ئەبێت لە ناوچەکانی دیکەدا کەش سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە زیاتر نیمچە ھەور ئەبێت، پلەکانی گەرماش ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێتەوە ١٠-١٥کم/س ئاراستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت، وە ھۆشداری لە دروستبوونی تەم و مژی چر ئەدەین بە تایبەت لە سبەی ئێوارەوە بۆ بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٦-١ لە ھەریەکە ناوچەکانی گەرمیان و ھەڵەبجە و سلێمانی".
دەشڵێت" رۆژی شەممەوە ٧-١-٢٠٢٣ تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە و کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لە دەریای رەش و تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژئەبێتەوە کە ئەگەر ھەیە ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێریش بگرێتەوە و بەھۆی نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر بارین زیاتر دائەبەزێت".