سبەی و دوو سبەی بەردەوامی بارانبارین و بەفر لە هەندێک ناوچە


پسپۆرێکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت سبەی هەینیش ئاسمان هەورو تاوە تاوە باران دەبارێت و بەفر لە بەرزاییەکان دەبارێت.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی دەڵێت "سبەی ھەینی ٦-١-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای کاتەکان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا". 

ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەناوچەکانی شاخاویەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر کەش باراناوی ئەبێت بەشێوەی پچر پچر و بارینی بەفر بەرێژەیەکی مامناوەند لە چیا بەرزەکانی سنورەکەدا دەبارێت.

لە بارەی پلەکانی گەراوە، ئاراز جەبار دەڵێت" پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .

دەبارەی کەشوهەوای شەممە ئاراز جەبار پێشبینی دەکات شەممە ٧-١ بۆ ئێوارەی یەکشەمە ٨-١ شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە لەگەڵ دابەزینی زیاتری ئاستی بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەکاندا و کەشی ناوچەکە بەشێوەیەکی شێدار و سارد ئەمێنێتەوە.




PM:06:29:05/01/2023