یادكردنەوەی (سلێمانی و موهەندیس) لە هەرێم ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە


لەشارەكانی هەولێر و سلێمانی، یادی کوژرانی(قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس) دوو سەركردەی دیاری شیعەکانی ئێران و عێراق كرایەوە كە ژمارەیەک حیزب بەشداریان تێدا کردو، ژمارەیەکی تر بەشداریان نەکردو، لەسەر ئاستی رای گشتیتش یادکردنەوەکە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی كوژرانی هەریەك لە (قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس) لە هەریەك لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی و ئۆتێل شیراتۆن لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەراسیمی تایبەت بەو دوو سەركردەیە ئامادەبوون.

لەو دوو مەراسیمەدا هەریەك لە بەرپرسانی (یەكێتی نیشتمانی، پارتی دیموكرات، یەكگرتوو ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و سۆسیالیست) بەشداربوون و هەندێك حیزبی دیكەش بایكۆتیان كرد لەوانە ( شیوعی و زەحمەتکیش و نەوەی نوێ و کۆمەنیست )، ئەو مەراسیمە لەلایەن رای گشتی و ژمارەیەک بەرچاو لە رۆشنبیر و چالاكوانانی مەدەنی نیگەرانی لێکەوتەوە بەو پێیەی كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی  سەركوتكردنی بزووتنەوە ناڕازیەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان پیادە دەکات و بە هەزارانی لێگرتوون و بە دەیانی لێ لەسێدارەداون و کووشتوون. 

شەوی ٣ی ١ی ٢٠٢٠ هەریەك لە قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری بەغدا هێرشکرایە سەریان و كوژران، ئەوەش دەنگدانەوەی گەورەی لێكەوتەوە.




PM:07:01:05/01/2023