كاتی دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادە ئاشكرابوو


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە مووچەی لیواكانی پیادە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و كریسمس و رۆژەكانی پشووی ئەم بۆنەیە، دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواكەوت، بەڵام لە رۆژی ٩ی ١ دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.

موچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بودجەی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دابین دەكرێت.




PM:06:49:07/01/2023