سەركردەیەكی پارتی سەبارەت بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكیتی دەدوێت



سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادە نییە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیان، بەڵام هەوڵ دەدەن لە نزیكترین كاتدا كۆبوونەوە بكەن. 

سەربەست لەزگین، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان 24ی نزیك لە حیزبەكەی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێككەوتنی سیاسی نێوان لایەنەكان پێكهێنراوە، بەڵام یەكێتی وەك پێویست پابەندی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت نەبووە.
 
ناوبراو روونیكردۆتەوە، بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن یەكێتییەوە پێچەوانەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت، بەڵام هەوڵ دەدەن لە نزیكترین كات كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بەڕێوەبچێت.





PM:02:07:09/01/2023