دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان دۆلار بەرامبەر دینار نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد.
لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بەرزبووەوە بۆ ١٦١ هەزار دینار و ١٥٠ دینار. لە بازاڕی دراوی بەغدا هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئابووریی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتەکەی کرد بە دینار مامەڵە بکەن و پێداویستییەکانیان بکڕن.