پلەی گەرما بۆ ٣ تا ٥ پلە ژێر سفر دادەبەزێت


پسپۆر و ماڵپەڕە جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لە هەرێم کردووە، شەوی چوار شەممە پلەی گەرمای هەندێک شوێن دادەبەزێت بۆ ژێر ٥ پلەی سەدی.

پسپۆری بواری کەشناسی ئاراز جەبار لە پۆستێکدا دەڵێت " سبەی چوارشەمە ١١-١-٢٠٢٣ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بە ساماڵی ئەمێنێتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا ١ پلە بەرزتر دەبێتەوە و نزمترین پلەی گەرمی لە شەودا لەناوچە شاخاویەکاندا ٢ تا ٣ پلە بۆ ژێر سفر دائەبەزێت و لەسەنتەری شاری سلێمانی ١ پلە بۆ ژێر سفر ، خێرای با بە چالاکی ئەمێنێتەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە کە تا رۆژی ھەینی ١٣-١-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت ." ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی ئەکواویزەر پشیبینی دەکات پلەی گەرمای شەوی چوار شەممەی سلێمانی بگاتە ٥ پلە ژێر سەفر.

ئاراز جەبار دەشڵێت" رۆژی ھەینی ١٣-١-٢٠٢٣ ئەگەر ھەیە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست بگاتە ناوچەکانمان و بارانێکی کەم ھەندێ ناوچە بگرێتەوە" .




PM:03:27:10/01/2023