بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە ئاسایی بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ باران.
ئەمڕۆ پێنج شەممە:
کەش، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، خێرای با / لە سەر خۆ دەبێت ١٠-١٥ کم/ک، لەکاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێ. ئاراستەی با باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠کم.
سبەی هەینی ١٣ ی کانوونی دووەم:
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کریوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور ی رۆژهەڵات .
خێرای با، لە سەرخۆ دەبێت – مام ناوەند ١٠-٢٠ کم/ک .
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، بەرزترین پلە کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ١-٢ بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
مەودای بینین / لە نێوان (٧-٨ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:١١ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٢ پلەی سیلیزی
سۆران:٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٥ پلەی سیلیزی