بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەكی بەتەمەنیان دۆزیوەتەوە و رادەستی خێزانەكەیان كردوەتەوە كە بڕی 12 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریكی، 3 ملیۆن و 960 هەزار دیناری عێراقی و بڕێك ئاڵتونی پێبوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، مەفرەزەكانیان لە بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ پاش ئەوەی هاوڵاتییەكیان بینیوە و بردویانەتە بنكەكەیان و ئاگاداریان بۆ خێزانەكەی بڵاوكردوەتەوە، توانراوە خێزانەكەی بدۆزرێتەوە و ئەو هاوڵاتییە رادەستی خێزانەكەی بكرێتەوە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەو هاوڵاتییە بەتەمەنە بڕی 12 هەزار و 700 دۆلاری ئەمریكی (127 وەرەقە)، سێ ملیۆن و 960 هەزار دیناری عێراقی و بڕێك ئاڵتون كە پێكهاتبو لە دو بازنگ، یەك جوت گوارە و ئەڵقەیەكی پێبوە.