لەم شارەی هەرێم كوڕێك، باوكی خۆی كوشت


لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی كوڕێك، باوكی خۆی كوشتووە و لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كانی كوردە لەشاری سلێمانی ڕوداوێكی كوشتن ڕویدا،  دوای بەدواداچونەكان دەركەوت كوڕێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر باوكی و كوشتویەتی و هەڵاتوە، دوای گەڕان و بەدواداچونەكانیش توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی كوشتن تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبار  (اـ ه ـ ا ‌) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیداوە.




PM:04:10:12/01/2023