مالیكی بۆ عه‌بادی: مه‌رجی هیچ لایەنێكی سیاسی قبوڵ مه‌كه
مالیكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوی عێراق ئاشكرایكرد، به حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ڕاگه‌یاندوه، پێشمه‌رجی هیچ لایه‌نێكی سیاسی قبوڵ نه‌كات.
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوی عێراق، له‌میانی وتاری هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند، به حه‌یده‌ر عه‌بادی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی ڕاگه‌یاندوه، هیچ پێشمه‌رجێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان قبوڵ نه‌كات، له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی تایبه‌ت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی به‌غدادا، وتیشی:"به‌شێك له‌داواكاریی لایه‌نه‌كان ناده‌ستورین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوی عێراق له‌وتاره‌كه‌یدا، داوای له جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا كرد، ده‌ستبه‌رداری بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم ببێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڕێگه به‌په‌یڕه‌وكردنی سیستمی فیدراڵی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا ده‌ده‌ن، وتیشی:"دابه‌شكردنی عێراق كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت"، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، دابه‌شكردنی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی كارێكی ناڕه‌وایه.
مالیكی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌گروپی تیرۆرستی داعش خۆش‌بوو، ئێستا بێ‌ئومێد بون، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، ئه‌وانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دا بون پریشكی گروپی تیرۆرستی داعشیان پێناگات، ئێستا له‌شه‌ڕدان له‌دژی ئه‌و گروپه
PM:02:09:27/08/2014