نرخی سەرجەم دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار و سەرجەم دراوە بیانییەکانی دیکە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٠ هەزار دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ١٦٨ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٠ هەزار و ٨٥٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٨٩ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٣٠٠ دینارە، پێنج شەممەی ڕابردوو بە ٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٦٥ دینارە.



AM:09:51:14/01/2023