فڕۆكە ئەمەریكییەكان بارەگایەكی پارتی لەزومار بۆردومان دەكەن

فرۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا كاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە بۆردومانی بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە زومار كرد كە ئێستا بارەگای چەكدارانی داعشە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی زومار، ئەنور ئیبراهیم بە سپی میدیای راگەیاند كە لە‌و بۆردومانەدا ژمارەیەكی بەرچاو چەكداری داعش كوژراون‌و چوار ئۆتۆمبێلیشان سوتاوە.

ئەنوەر ئیبراهیم وتیشی: هەر ئەمرۆ‌و لەكاتژمێر 1ی پاشنیوەرۆی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا كەژاوەیەكی ئۆتۆمبیلی داعشیان لەسەر رێگای تەلەعفەر - كەسك بۆردومان كرد كە لەو هێرشەدا 6 ئۆتۆمبیلی جۆری مەرزیە سوتێنران‌و چەند چەكداریشی تێدا بوو كوژران.




PM:05:19:27/08/2014