ژمارەیەك نوسەرو روناکبیری كورد دەبن بە ئێزیدیی
لەبەرامبەر هەوڵی لەناوبردنی پەیڕەوانی ئاینی ئێزیدی، ژمارەیەك نوسەروی ئاكادیمیستو چالاكوانی كورد لە راگەیەنراوێكدا، رایدەگەیەنن كە ئەوان بەشێوەیكاتییو رەمزی دەبن بە ئێزیدی.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ڕاگەیاندن و بانگەوازێک دژ بە هەوڵی لەناوبردنی پەیڕەوکەرانی ئێزیدییەت و ئاینی ئێزیدیی
«بەشێوەیەکی ڕەمزیی و کاتیی دەبین بە ئێزیدیی»
یەکێک لە شانازییە گەورەکانی خەڵکی کوردستان فرەیی ئایینو نەژادو نەتەوەو باوەڕ بووە کە تا ئاستێكی ڕێژەیی باش ئەم فرەییە توانیویەتی لەگەڵ یەکدیدا هەڵبکەن.
بەڵام هەر ئێستا هێرشێک لە بەربەرییترین فۆرمیدا لە کوردستان لەسەر دەستی ئیسلامی سیاسیی توندڕەو دژ بە بەشێک لە هاوڵاتییان دەگوزەرێت بە پاساوی ئەوەی کە ئەو هاوڵاتییانە باوەڕیان بە ئاینێکی جیاواز لە ئاینی ئەوان هەیە. لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا بەمانای وشە جینۆسایدێک دژ بە هاوڵاتییانی کوردی-ئێزیدیی بەڕێخراوە. لەو پێناوەدا ئەو هاوڵاتییانە بە کۆمەڵ دەکوژرێن، ژنان و کچانیان بە کەنیزەک دەگیردرێن، بەشێکیشیان بەزۆر ناچارکراون بچنە سەر ئاینی ئیسلام.
ئێمە کۆمەڵێک ئەکادیمیست و نوسەر و چالاکوان و ڕۆشنبیر:
- وەک پیشاندانی هاوپشتی و هاوسۆزی خۆمان بۆ هاوڵاتییانی ئێزیدیی لەم ڕۆژە تەنگانەیاندا، هاوکات
- وەک ناردنی پەیامێک بۆ ئەو گروپە توندڕەوە و پیشاندانی پوچیی ئەو خەونەیان کە پێیانوایە بە کوشتن و بە فەرزکردنی گۆڕینی ئاین بەسەر هاوڵاتییانی بەباوەڕ ئێزیدییدا، ژمارەی هاوڵاتیانی ئێزیدیی کەم دەکات،
لێرەدا گۆڕینی باوەڕی خۆمان بەشێوەیەکی رەمزیی بۆ سەر ئاینی ئێزیدیی ڕادەگەیەنین.
ئێمە ئەمە بە ڕەمزیی و بۆ ماوەیەکی کاتیی دەکەین بۆ ئەوەی پیشانی ئەو ئیسلامییە توندڕەوانەی داعش بدەین کە هەوڵی جینۆسایدکردن، ژمارەی ئێزیدییەکان لە کوردستاندا زیاد دەکات نەک کەم. ئێمە خۆمان بە ئێزیدیی دادەنێین تا ئەو ڕۆژەی شەنگال لە غەزوەی ئەو هێزانە رزگاریدەبێت و هاوڵاتییانی بەباوەڕ-ئێزیدیی دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێتەوە کە لە زێدی باووباپیرانی خۆیان بە ئاشکرا پەیڕەوی ئاینەکەیان بکەن.
٭ ٭ ٭
هەر لێرەدا ئێمە دەمانەوێت بانگەوازی هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق و وڵاتانی دیکەش بکەین، کە بۆ هەمان ئەم دوو ئامانجەی سەرەوە کە ئێمە لەپێناویاندا بە رەمزیی ئێزیدییبوونی خۆمان ڕاگەیاندووە، ئەوانیش لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بەئێزیدییبوونی خۆیان بەشێوەیەکی ڕەمزیی و کاتیی ڕابگەیەنن.
هەرکەسێک بیەوێت پشتیوانی لەم کەمپەینە بکات دەتوانێت لەڕێگەی گۆڕینی وێنەی پرۆفایلو کەڤەری فەیسبووکەکەی (هەردووکیان یان تەنیا یەکێکیان) بۆ پلاکارتێک (وێنەیەک) کە بۆ ئەو ئامانجە ئامادەکراوەو هاوپێچکراوە پشتیوانی خۆی رابگەێنێت.
بەهیوای ژمارەی ئەو کەسانەی بە پیر ئەم بانگەوازەوە دێن ئەوەندە زۆربێت کە هەڵگرانی ئایدیۆلۆجیای ڕاسیستانەی داعشیی تێبگەن کە بە هیچ شێوەیەک هیوایەک بۆ ڕەگداکوتانی ئایدیۆلۆجیاکەی ئەوان لە کوردستاندا نییە. هەروەها، تا هاوڵاتییانی ئێزیدیی و هەموو جیهانیش ببینن کە ئێمەی دانیشتوانی کوردستان (بە موسڵمان و مەسیحی و شەبەک و کاکەییو ئەرمەنی و بێباوەڕەوە) خەڵکانێک نین لێگەڕێن هاوڵاتییانی ئێزیدیی خۆیان تەنیاباڵ لەبەرامبەر ئەو جینۆسایدەدا بوەستن.
ئیمزاکان:
(١) سیروان عەبدول – نوسەر
(٢) د. شێرکۆ کرمانج - مامۆستای زانکۆ
(٣) شێرزاد حەسەن – نوسەر و رۆشنبیر
(٤) ڕێبوار سیوهیلی – نوسهر و مامۆستای زانكۆ
(٥) ڕۆزا حسێن - نوسەر
(٦) سەباح تاهیر – یاساناس
(٧) فەهمی کاکەیی – نوسەر و چالاکوان
(٨) فایەق گوڵپی – پزیشک و سیاسەتمەدار
(٩) پڕۆفیسیۆری یاریدەدەر سالار باسیرە – توێژەری سیاسی
(١٠) فرمێسک مستەفا – شانۆکار
(١١) ڕوبار ئەحمەد موحەمەد – هونەرمەند و مامۆستا
(١٢) سەروەر پێنجوێنی - نوسەر
(١٣) دانا عەسکەر – نوسەر
(١٤) بڕوا عهلادین - نوسهر و وهرگێڕ
(١٥) ڕێواس ئەحمەد – نوسەر
(١٦) بەڵێن ساڵح - ڕۆژنامەنووس
(١٧) ڤینۆس فایەق – ڕۆژنامەنووس
(١٨) لوقمانی حاجی کەریم – نوسەر و ڕۆژنامەنووس
(١٩) فەرزین کەرباسی – ڕۆژنامەنووس
(٢٠) بەهرۆز جەعفەر – توێژەری سیاسیی
(٢١) عەلی مەحمود – نوسەر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
(٢٢) ڕوناک فەرەج – نوسەر و بەڕێوەبەری ڕیکخراوی ڕاگەیاندنو ڕوناکبیریی ژنان
(٢٣) گۆران عەبدوڵڵا - ڕۆژنامەنووس
(٢٤) قادر نادر – چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنیی
(٢٥) سەعید کاکەیی – مامۆستای زانکۆ
(٢٦) دەهام سمكۆ – خوێندكاری ماستهر
(٢٧) هەردی مەحمود خوێندکاری دکتۆرا
(٢٨) ئەمین جاف – نوسەرو چاودێری سیاسیی
(٢٩) شوان کاکەیی – خوێندکاری دکتۆرا
(٣٠) هێمن فەرید – چالاکوانی مەدەنی
(٣١) کوێستان محەمەد – چالاکوانو پەرلەمانتاری خانەنیش
(٣٢) موراد حەسەن – خوێندکاری دکتۆرا
(٣٣) حەسەن شافێعی- چالاکوانو ژمێریار
(٣٤) عەلی کەریمی – چالاکوانو چاودێری سیاسیی
(٣٥) قادر نادر – چالاکوانی مەدەنی
(٣٦) پشتیوان فهرهج – مامۆستای زانكۆ
(٣٧) نەبەز نەوزاد شوانی – خوێندکاری دکتۆرا
(٣٨) مەریوان هەڵەبجەیی - توێژەر
(٣٩) کامەران محەمەد، رۆژنامەنوسو چالاکوانی مەدەنی
(٤٠) تارا فاتحی – چالاکوانو خوێندکاری دکتۆرا
(٤١) ئەبوبەکر جاف – ڕوناکبیر
(٤٢) هانا شوان – ڕۆژنامەنووس
(٤٣) شەنکار عەبدوڵا – رۆژنامەنوسو چالاکوان
(٤٤) محەمەد وەلەدبەگی – خوێندکاری دکتۆرا
(٤٥) هیوا ناسیح – چالاکوانی مەدەنیی
(٤٦) ئیدریس شێخ شەرەفی – مامۆستای زانکۆ
(٤٧) هەرەس عەباسی – نوسەر
(٤٨) هەرێم هادی – چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنیی
PM:05:26:27/08/2014