وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری په‌خشی (٢٩) كه‌ناڵ راده‌گرێت

بەهۆی نوێنه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم بڕیاری راگرتنی پەخشی (٢٩) کەناڵی ناوخۆی دەرکرد.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم کە واژۆی شێروان عه‌وڵا خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی لەسەرە تێیدا هاتووە" پاڵپشت بە ماددەی سێیەم بڕگەی یەکەم خاڵی پێنجەم لە رێنمای ژمارە ١ی ساڵی (٢٠١٤)، لەبەرئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان لە خوارەوە هاتووە مۆڵەتیان نوێنەکردووەتەوە، بڕیارماندا بە راگرتنی پەخشی ئاسای تا مۆڵەتەکانیان نوێدەکەنەوە". 

هەر لە نوسراوەکەدا جەختیش کراوەتەوە" بڕیارەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت". 

لیستی ناوی كه‌ناڵه‌كان:

- نیگا

- نیگای منداڵان

- نیگا فیلم

- بیابان

- بیابان فیلم

- بیابان سپۆرت

- بیابان میوزیك

- نێڤه‌ر

- ئاسۆ سپۆرت

- ئای مۆڤیس

- جیهان

- مناره‌

- خێزان

- دیموكراسی

 
- بێست

- ئاسمان

- ئیفێكت

- جودی

- لاو

- ماكس 

- سرووشت

- كوردین

- یه‌كگرتوو

- بینین

- به‌یبی پاندا

- كازێوه‌

- ئازادی

- ئازادی سپۆرت

- ژیار



PM:01:38:17/01/2023