بەپەلە.. هێرشی بەرفراوانی پێشمەرگە بۆ سەر زومار دەستی پێكرد
كاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە هێرشێكی بەرفراوان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كرایە سەر شارۆچكەی زومار كە چەكدارانی داعشی تیایە.
بەرپرسی ئاسایشی زمار، ئەنوەر ئیبراهیم تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە لەكاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ 28ی ئاب هێرشێكی بەربڵاویان بۆ سەر شارۆچكەی زومار دەستپێكردوەو لەئێستادا لەقەراخی شارۆچكەكەدان.
ئەنوەر ئیبراهیم وتی: هێزی پێشمەرگە كە 10 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی زومارەوە دووربوون لەم هێرشەدا توانیان زنجیرە چیای ستراتیژی بەتمە كۆنترۆڵ بكەنو لە ئێستادا لە قەراخی شارۆچكەكەنو شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش بەردەوامە.
AM:09:24:28/08/2014