مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی " ماوە بەسەرچوو" رادەستکردنی تۆمەتباران بە کوشتنی ئەفسەری دژەتیرۆری یەکێتی هاوکار جاف بە کردنەوەی گرێکوێرەو دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان ناوزەد دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵەکانی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی "ماوە بەسەرچوو" لە بارەی کێشەکانیانەوە لەگەڵ یەکێتی، دەڵێت " دوای ئه‌وه‌ی هاوكار جاف له هه‌ولێر شه‌هید كرا، ئێمه داوامان كردووه تۆمه‌تباران راده‌ستی یاسا بكرێن، كێشه‌كان گه‌وره كرا، ئه‌گه‌ر ئێستاش تۆمه‌تباران، راده‌ستی یاسا بكرێن، لیژنه‌ی هاوبه‌شیش هه‌بن و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن، ئه‌مه گرێ كوێره‌كه‌یه و ده‌كرێت ده‌ست به قسه‌كانی دیكه بكرێته‌وه".
لە بارەی کشانەوەی وەزیرەکانی یەکێتی لە کابینەکەی، مەسرور بارزانی دەڵێت" پێم سه‌یره براده‌رانی یه‌كێتی، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن و نایه‌ن، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێمان وا نییه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ببێته شوێنی كێشه، به‌ڵكو هه‌موو به‌شدارانی حكومه‌ت پێویسته ئه‌گه‌ر كێشه‌یان هه‌یه، یان ره‌خنه و قسه‌یان هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قسه‌ی خۆیان بكه‌ن."
هەروەها دەشڵێت" له سه‌ره‌تاشه‌وه وتومانه حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌موو هه‌رێمی كوردستانه و هیچ ناوچه‌یه‌ك جیاواز نییه له ناوچه‌كانی دیكه، ناشكرێت بۆ بابه‌تی سیاسی یان شه‌خسیی، ناوچه‌گه‌رێتی بكرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی لا گرنگه، هیوادارم بێن ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان به‌جێبهێنن و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن".