"داعش لە نزیک زوومار چەند خەزانی نەوت دەتەقێنێتەوە"

هەڕچەندە تەلەفزیۆنی رووداو بڵاویکردەوە کە ئەمرۆ چەکدارانی داعش بیرە نەوتەکانی عەین زالەیان تەقاندۆتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی سپی داعش "سێ خەزانی نەوتی تەقاندۆتەوە".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند " ئەمرۆ ٢٨ ی ئاب لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە شارۆچکەی زومار، چەکدارانی داعش سێ خەزانی نەوتیان تەقاندەوە، نەک بیرە نەوت".

لەلایەکی ترەوە بەپێی ئەو زانیاریانە دەست سپی میدیا کەوتووە هێزی پێشمەرگە بەیانی ئەمرۆ گوندی مەحمودیەی لە ناوچەی تەلکۆچەر ناسراو بە( ئەلرەبیعە) کۆنترۆڵکردەوە.

بەیانی ئەمرۆ کاتژمێر ٦ هێزی پێشمەرگە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر شارۆچکەی زومار و ئێستا تەنها دوو کیلۆمەتر ماوە شارەکە کۆنترۆڵبکرێتەوە، هاوکات پێشمەرگە زنجیرە چیای (بەتمە)یان کۆنترۆڵکردەوە کە شوێنێکی ستراتیژیە.
 




AM:11:23:28/08/2014