بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمرۆ یەک شەممە و سبەی دوو شەممەی راگەیاندو کە کەشوهەوایەکی ئاسایی، بەڵام سارد دەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی جیهانی کەشوهەوای ئەکوایزەر پێشبینی دەکات لەکۆتایی ئەم مانگە لە ٢٨ی کانوونی دووەمەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێم بگرێتەوە.
کەشی ناسی هەرێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە راگەیاند:
ئەمڕۆ یەک شەممە:
ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی،
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
خێرای با لە سەر خۆ دەبێت ٥-١٠ کم/ک .
ئاراستەی با باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠کم دەبێت .
سبەی دوو شەممە:
کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با، لە سەر خۆ دەبێت ٥-١٠ کم / ک.
ئاراستەی با، باکووری هەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٧ پلەی سیلیزی
سۆران:١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٠پلەی سیلیزی