ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باس لە ڕێككەوتنی نوێی حزبەكەی و پارتی دەكات و دەڵێت" ناكۆكی نێوایان دوژمنداری نییە، بەڵكو تەنها كێبڕكێی سیاسیە".
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حزبەکەی لەگەڵ پارتی لە پەیوەندییدان بۆ ئەوەی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاساییبكه‌نه‌وە".
وتیشی" یه‌كێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و له سیسته‌مێكی فیدراڵی فره حزبیدا كارده‌كه‌ن و له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا بۆچوونی جیاواز هه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌بوونه یه‌ك حزب".
پیرە دەشڵێت" یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، بەڵام پێشبڕکێی سیاسی دەکەن و رکابەری سیاسین و دەیانەوێت سه‌رنجی زۆرترین ده‌نگده‌ر بەلای خۆیاندا رابكێشین".
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا سەعدی پیرە وتی" هەوڵدەدەین لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانماندا کۆببینەوە، کە نوێنەرایەتییان هەیە لە پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان، سیستەمی سیاسی، چارەسەرکردنی کێشەکانی دانیشتوان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی بێکار بڕەخسێنین و رێگری له كۆچكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین و خه‌ونه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ین".