عبادی داوای ژن دەکات

کەسی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت حەیدەر عبادی دوا لە لیستەکان دەکات، ئافرەت کاندید بکەن بۆ پۆستە وەزارییەکان.

لە بە یاننامەیەکدا کە ئەمرۆ ٢٩ ی ئاب بڵاویکردەوە عبادی دەڵێت" کاندیدکردنی ئافرەتان بەو مەبەستەیە کە گرنگی بە رۆڵی ژنان بدرێت لە پرۆسەی سیاسیدا".

عبادی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ پێکهێانی حکومەتی نوێیدا پرۆسەی چاکسازی دەستپێدەکات.
ناوبراو داوا دەکات کە لە دوو رۆژدا لیستەکان ناوی کاندیدەکان بۆ وەزارەتەکانی پێشکەش بکەن.
عەبادی باس لەوە دەکات کە پابەند دەبێت بە شەراکەو رێنوماییەکانی مەرجەعیەوە.   




PM:01:53:29/08/2014