شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە جارێكی دیکە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە".
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ڕایگەیاندووە" لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لە دەریای ناوەراستەوە كاری كردوەتە سەر كەشی ھەرێمی كوردستان سبەینێ بارانبارینی رێژە مامناوەند و پچر پچر لە تەواوی ناوچەكاندا بەردەوامی دەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكاندا، پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و خێرای با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە زۆربەی كاتەكاندا چالاك دەبێت ١٥ تا ٣٥كم/س بە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنج شەممە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكە لەسەر ناوچەكان چالاك دەبێتەوە و ئاستی دابارینی بەفر و باران زیاد دەكاتەوە بۆ لێزمە باران و چالاكبوونی ھەورە تریشقە لە ھەندێ ناوچەدا، لەگەڵ چربوونەوەی بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەكاندا و پلەكانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، خێرای باش چالاكتر دەبێت لە نێوان ٢٠ تا ٤٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە كاتەكانی ئێوارەی ھەمان رۆژ با كەمدەبێتەوە و نامێنێت، وە بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە رۆژی ھەینی لاواز دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا كۆتای پێدێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی یەكشەممەی ھەفتەی ئایندەوە جارێكی دیکە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ناوچەكان دەگرێتەوە.