زانكۆی سلێمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا


زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی پێنجەم و لەسەر ئاستی كوردستانیش، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

راپۆرتێكی پێگەی (Webometrics) لەساڵی 2023دا زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەپلەی یەكەمدایە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، هەروەها لەسەر ئاستی جیهان چەندین پلە چۆتە پێشەوە و بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ئاستی بەرزبوەتەوە.

هەر بەپێی ریزبەندییەكە و بەپێی زۆری (citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كراوە، لە ساڵی 2023دا زانكۆی سلێمانی 45 هەزر و231 سایتەیشتنی هەبوە كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرەو پێشچونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان.




PM:08:44:31/01/2023