سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەربازگەی زێلكان لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كە هێزەكانی سوپای توركیای تێدیە مووشەكباران كرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیجی (دژەتیرۆری كوردستان) بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 7:45، هەشت مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلكان كرا لە ناحیەی باشیكی سەر بە پارێزگای نەینەوا كە تێیدا هێزەكانی سوپای توركیا لەخۆ دەگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوو لە مووشەكەكان لەناو سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە و مووشەكەكانی دیكە لە دەوروبەری سەربازگەكە كەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتۆتەوە.