زانیاری نوێ لەسەر بەردەوامی باران و بەفر بارین


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێش شەپۆی باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بەم شێوەیە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە   01 – 02 - 2023  
كەش/ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكان ، رێژەی دابارینەكە لەكاتەكانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت .
پلەكانی گەرما  /  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو .
خێرای با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 5 – 8 ) كم  دەبێت  .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە    02  – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاكان هەندێك جار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت , لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد پلەكانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بونەوە دەكات، وە بەفر بارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و سەنتەری قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاویەكان و سەنتەری شاری دهۆك و سلێمانی ئەگەری بەفرێكی كەمی هەیە بە تێكەڵی لەگەل باران .
پلەكانی گەرما  /  نزم دەبێتەوە بە  (1-3) پلە  لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو
خێرای با /  لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  . 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 5 – 8  ) كم  دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 9، سلێمانی: 7، دهۆك :  8، كەركوك  : 11، هەڵەبجە :  9، زاخۆ:  7، سۆران :  2، گەرمیان : 14).




AM:10:52:01/02/2023