لە سنووری پارێزگای سلێمانی نرخی یەك ئەمپێر مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو دیاریكرا كە لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە، بەپێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (59) دینار دیاریكرا، كە بە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (305) بۆ (330) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆماردەكات.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە (7)ی بەیانی بۆ كاتژمێر (1)ی شەوە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە.