بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە نوسراوێکدا بڕیاریدا حەواڵەی دۆلار لەلایەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دۆلارەوە ڕابگیرێت.
بەپێی نوسراوێكى ماكوان جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى هه‌رێمی کوردستان له سلێمانى كه ئاراسته‌ى سەرجەم كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو كراوه، تێیدا هاتووە" ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و مۆڵه‌تى ئاڵوگۆڕى دراوانه‌ى كه به‌پێی ڕێنمایی ئاماژه بۆكراوى سه‌ره‌وه دراوه به كۆمپانیاكان ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕى دراوه نه‌ك حه‌واڵه‌كردنى دراو".
هەر لە نوسراوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لە سلێمانی هۆشداری دەدات کە" هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت، چونكە پێشتر بەڵێننامەیان پڕكردۆتەوە تەنها كاری ئاڵوگۆڕی دراو بكەن".