نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٧٠ هەزار دینار

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٨ هەزار ٥٠٠ دینار بوو، بەلام ئەمشەو لە بۆرسە بەربوەوە بۆ ١٧٠ هەزار دینار.

نرخی دۆلار رۆژ بەرۆژ بەرزتر دەبێتەوە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٠٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ٥٥ ملیۆن بە کاش و ٥٠ ملیۆنیش بە حەواڵە، ئەم بڕە زۆرەی دۆلار ئەمڕۆش نەیتوانی نرخی دۆلار داگرێت، بەڵکو بەرزتربوەوە.

بڕیاریشە سبەی وەفدێکی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق لە تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا کۆببنەوە، هەرچی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەشە، شوبات وەفدێکی حکومەت سەردانی بەغدا دەکات.




PM:08:08:01/02/2023