نرخی سەرجەم دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار و سەرجەم دراوە بیانییەکانی دیکە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانکارییان بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو بە ١٧٠ هەزار دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٦ هەزار دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ١٦٨ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ٢٠٩ هەزار دینار بوو. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە، پێنج شەممەی ڕابردوو بە ٨ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٧٠٠ دینارە.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار بەمشێوەیەیە: 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ٢٢٣ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٥٥ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ١٣٩ دۆلار. 

‎- نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٤ دۆلار.

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٧ دۆلار. 



AM:10:19:04/02/2023