سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
بڕیارە سبەی دوو شەممە ٥ ی شوبات دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " کە سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمە، سبەی دوو شەممە یەکەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.
هەروەها رۆژی سێ شەممە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچەی ئەم مانگە پێج رۆژە دابەشنەکراوە.
AM:09:55:05/02/2023