تۆمەتبارێكی داواكراو بە ماددەی تیرۆر دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكیان راگەیاند كە لە دادگای بەغدا داواكراو بووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لەسلێمانی، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیویانە تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا توانیویانە تۆمەتبارێك بەناوی (و،م،ح) نیشتەجێی بەغدا و داواكراوی دادگا، لە شاری سلێمانی دەستگیربكەن و پاشان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرا بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و سزادانیی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.




PM:09:00:05/02/2023