گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما روودەدات


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان تازەترین رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بە گشتی ئاسمان هەور دەبێت و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرماشدا روودەدات.

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی    10– 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت  .
پلەكانی گەرما/ نزمترین پلە بە نزمی دەمێنتەوە , بەرزترین پلەش كەمێك بەرزتر دەبێت بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە    11 – 02 - 2023  
كەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو  .
پلەكانی گەرما  / كەمێك بەرز دەبێتەوە بەنزیكەی (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند  دەبێت ( 10 -  20 ) كم/ك  .  
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات .
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كم  دەبێت 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی (هەولێر: 11، سلێمانی : 9، دهۆك :  9 ، كەركوك  : 13 ، هەڵەبجە: 10 ، زاخۆ: 10، سۆران :  5، گەرمیان  :  15).






AM:10:35:10/02/2023