بەهۆی سەرماوە لەم ناوچەیە کرایە پشوو


بەهۆی بەفربارین و سەختی کەشوهەواوە سبەینێ لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کرا بە پشوو.

حەمید بارام بەرێوبەری ناحیەی بیارە رایگەیاند" سبەینێ شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن سنوری بەرێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە پشووە".

 بەرێوبەری ناحیەی بیارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پشووەکە تەنها بۆ یەک رۆژەو رۆژی یەکشەممە دەوامی ئاسایی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە و تەنها سبەینێ دەوام نابێت.

چەند رۆژێکە بەهۆی سەرما و بەفرو شەختەوە هاوتوچۆ ئەستەم و زەحمەت بووە. 



PM:08:48:10/02/2023