بەپەلە.. وێنە..بوومەلەرزەیەک ئەم شارەی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک کەمێک لەمەوبەر شاری کوبانێ لە رۆژئاوای کوردستان هەژاند و بە دەیان هاوڵاتی شارەکە رژانە سەر شەقامەکان.

میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کردەوە ئەمشەو بوومەلەرزەیەکی مامناوەندی کە تا ئێستا پلەکەی نەزنراوە، شاری کوبانێ و چواردەورەکەی هەژاند، خەڵک بە ناچاری و لە ترسا ماڵەکانیان جێهشت و رژانە سەرشەقامەکان.

بەپێی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە لە ناو شاری کوبانێ هیچ زەرەرو زیانێکی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا لە بارەی زیانگەیاندووە بە گوند و شارۆچکەکانی نزیک کوبانێ هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. 

چوار رۆژ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی گەورەو بەهێز رۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستانی هەژاند و تا ئێتسا زیاتر لە ٢٢ هەزار هاولآتی گیانیان لە دەستداوەو بەدەیان هەزار بریندارو ژمارەکەش لە هەڵکشاندایە.




PM:11:01:10/02/2023