ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی بووە.