کەشناسی هەرێم: سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و دەڵێت" سبەینێ شێشەممە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور، و خێراى با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە. 

دەستەی کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێم ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، خێرای با لە نێوان (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات و مەوداى بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.



AM:10:03:20/02/2023