سەركردەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریە و مەترسی دەستووری و سیاسی لەسەر نییە.
جەعفەر ئیمێنكی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دەست پێدەكەنەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، داواش لە لایەنەكان دەكەن بە ئەركی بەرپرسیارێتی و مێژوویی خۆیان هەڵسن.
ئیمێنكی روونیكردەوە، هەڵبژاردن پرسێكی گرنگی هەرێمی كوردستانە و نابێت خەڵكی هەرێمی كوردستان بە هیچ پاساوێك ئەو مافەیان لێ زەوت بكرێت.