ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی بڕیارێكی دەركرد

ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی لە نوسراوێکدا دوا مۆڵەت دەداتە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ خۆگونجاندنیان لەگەڵ بڕیارەكانی بانكی ناوەندی عێراق. 

ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی لە گشتاندنێكدا کە ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی کردووە ڕایگەیاندووە" ئاگاداری هەموو كۆمپانیاكان دەكەینەوە كە ماوەیەكی كەمیان لە بەردەم ماوە بۆ یەكگرتنیان لە فیئەی جۆری (A – B) واتە هەر (٥) كۆمپانیا یان (١٠) كۆمپانیا تا بەرواری ١ی ٣ی ٢٠٢٣". 

دەشڵێت" لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی عێراق و بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی و بانكی كوردستان كۆمپانیاكانتان هیچ بەهایەكی نامێنێت واتە وەكو ئەوە وایە هیچ شتێكتان نەبێت بە ناوی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو". 



PM:03:39:22/02/2023