بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە دەبێت،
ئەمڕۆ پێنج شەممە:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ لە ناوچە، شاخاوویە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزدەبنەوە ١-٢ بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٥ کم/ک .
ئاراستەی با، ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت
پلەکانی گەرما، لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک .
ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات.
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٧پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٨ پلەی سیلیزی
سۆران:١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٣پلەی سیلیزی