هێزە ئاسمانیەکانی تورکیا چیای مەتین بۆردومان دەکەن

‌دیمەنی ساتی بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکیا لە چیای مەتین
ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی ئاسمانەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی (چیای مەتین)یان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٣ ھێزە ئاسمانیەکانی سووپای تورکیا زنجیرە چیای مەتین-یان بۆردومان کرد، کە دەکەوێتە ناحیەی شیلادزی سەر بە قەزای ئامێدی لە باکووری پارێزگای دهۆک.

بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە لای هاوڵاتییانی گوندەواری بناری چیای مەتین دروستکردووە. 

هەروەها دوێنێ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەسەر ڕێگەی سەرەکی قامیشلۆ بۆ تربەسپیێ لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن فڕۆکەی  درۆنی تورکیاوە کرایە ئامانج کە بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.



PM:01:43:23/02/2023