بڕیارێكی نوێ بۆ فرۆشتنی بلیتی گەشتكردن بە دینار دەركرا


هێڵی ئاسمانی عێراقیە بڕیاریداوە لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتكردن بۆ دەرەوە بە دینار بێت و بەنرخی بانكی مەركەزیش بێت.

كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقیە، پێی راگەیاندوون كە لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فرۆكە بە دیناری عێراقی دەبێت و بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەكەن كە بانكی ناوەندی عێراق دیاریكردوە 132 هەزر دینر، بلیتی هەموو گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەگرێتەوە. 

ناوبراو روونیكردۆتەوە، پێشتریش بە نوسراو و پەیوەندی داوایان لە هێڵی ئاسمانی عێراقیە كردبوو كە نرخی فرۆشتنی بلیت بەنرخی بانكی ناوەندی عێراق بێت و كاتی گەشتەكان و خزمەتگوزارییەكانیان رێكبخەنەوە.




PM:05:46:25/02/2023