ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٥٢ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٢ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی بووە.