هاوردەی مریشك لە چەند وڵاتێكەوە قەدەغەكرا


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا، هاوردەكردنی پەلەوەر و مریشك لە چوار وڵاتەوە قەدەغە بكات كە حاڵەتەكانی ئەنفلەوەنزای پەلەوەریان تێدا تۆماركراوە. 

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاندووە، بڕیارێكیان ئاڕاستەی دەزگای وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردوە بۆ ڕێگریكردن لە هاوردەكردنی پەلەوەر بە هەموو جۆرەكانی لە توركیا، ڕۆمانیا، نەمسا و بۆلیڤیا، بەو پێیەی ئەو وڵاتانە حاڵەتی پشتڕاستكراوی ئەنفلەوەنزای باڵندەیان تۆماركردووە.

خوزاعی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕە ناوخۆییەكان بەردەستن مەترسیدار نین و سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوە و هیچ كامیان توشبوی ئەنفلەوەنزای پەلەوەر نین.




PM:10:32:26/02/2023