بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
لە ئێستادا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو، هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێم بە ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی بوو.
هاوکات لە نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ١٥٤ هەزار و ٦٠٠ دینارە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕ بە ١٥٣ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
هەروەها نرخی کڕین و فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕکردنی بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغداد بەرزبووەتەوە کە نرخی فرۆشتنی گەیشتووەتە ١٥٤ هەزار دینار، لە کاتێکدا بەیانی دوێنێ ١٥٢ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە بەمشێوەیە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ١٨٧ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩٧٥ دینارە.
نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار بەمشێوەیەیە:
- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ٢٠٣ هەزار دینارە.
- نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤١ هەزار دینارە.
- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤٣ هەزار دینارە.
- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ١٣٢ دۆلار.
- نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٢ دۆلار.
- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٣ دۆلار.