بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی (دوکان - سلێمانی)، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچوۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر رێگای (دوكان - سلێمانی) له نزیک ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌پێی هێڵكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ركه‌وتووە کە هۆكاری رووداوه‌كه خێرای و پابه‌ند نه‌بوون بووه به یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له جۆری توێتا لاندكرۆزه‌ر بووە.
له ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێری رابردوودا ئەمە چوارەم رووداوی دیكه‌ی هاتووچۆیە کە له سنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوه و به‌هۆیانه‌وه چوار كه‌س برینداربوون.