لە شاری سلێمانی گۆڕانكاری لە دوو پۆستی ئەمنیدا كران، هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایش كرایە سەرۆكی دەزگای ئاسایش و خالید ماوەتیش، دەكرێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە ئەمڕۆ دووشەممەوە گۆڕانكاری لە دوو پۆستی ئەمنیدا كرا، هیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایش كە دوو ساڵە لەو پۆستەدایە، چووە شوێنی د.خەسرەو محەمەد بۆ پۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایش و خالید ماوەتیش، دەكرێتە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بۆ شوێنی هیوا ئەحمەد، د.خەسرەو محەمەدیش ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.
لە هەرێمی كوردستان دەزگا ئەمنییەكان لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە كۆنتڕۆڵ كراون.