بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ ئەم بڕە دۆلارەی خستە بازاڕەوە


بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٠٤ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٢١٦ هەزارو ٢٥٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕە ٤٥ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و ٥٨ ملیۆن و ٥١٦ هەزار و ٢٥٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

هەروەها بانكی ناوەندی ئەمڕۆ هەر دۆلارێكی بە هەزار و ٣٠٥ دینار فرۆشتووە بۆ دابینكردنی قەواڵەكان و بە بەهای هەزار و ٣١٠ دینار بۆ كارتە ئەلیكترۆنییەكان و حەواڵەی دەرەكی و نەختینەیی.




PM:03:15:27/02/2023