بڕیارێكی نوێ بۆ بانكەكانی عێراق دەركرا


تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مامەڵەكان لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی بگوازرێنەوە ئەویش بەمەبەستی كەمكردنەوەی كات و ئاسانكردنی ڕێكارەكان بۆ هاوڵاتیان.

بانكی ڕافیدەین لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لە سەردانیدا بۆ بانكەكەیان رایگەیندووە، پێویستیی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بەتایبەتی لە جێبەجێكردنی سیستمی بانكی و ئەو ئامانجانەی كە لەڕێگەیەوە بەدەست دەهێنرێن لە گواستنەوەی مامەڵەكان لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی.

تەیف سامی ئاماژەی بەوەكردووە، گواستنەوەی مامەڵەكان لە كاغەزەوە بۆ ئەلیكترۆنی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كات و ئاسانكردنی ڕێكارەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان دور لە ڕۆتین، هەوڵەكانیش چڕبكرێنەوە بۆ باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری پێشكەش بە كڕیاران.




PM:04:28:27/02/2023