" وەزیر هەیە چوار ساڵە وەڵامی تەلەفونیشی نەداوینەتەوە "

پەرلەمانتاری کوردستان، ئەبو بەکر هەڵەدنی دەڵێت" وەزیر هەیە چوار ساڵە وەڵامی تەلەفونیشی نەداوینەتەوە ".

لە نووسینێکدا بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمانی کوردستان کە ساڵێک تەمەنی خۆی درێژکردۆتەوە، ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت" بەشێکی ئەم پایەمەم بۆ هەموو ئەو پەرلەمانتارو کاربەدەستانەی بۆ جارێک چاویلکەی ڕەشی حزبەیاتی تەسکیان دانەنا و تەنانەت وەزیر هەبوە بەدرێژایی چوارساڵ وەڵامی تەلەفونیشی نەداینەوە، دەیانسپێرین بەویژدانی خۆیان گەردنیان ئازاد بێت،ئەوەندەیان لێوەفێر بوین ئێمەش وەک ئەوان نەبین وڕقی ئایدۆلۆژیا توڕبدەین وجوانی بەرامبەرمان ببینین".

لەو نووسینەدا ئەبوبەکر هەڵدنی دەڵێت" داوای لێبوردن لەگەلی مەزنی کوردستان  ودەنگدەرە ئازیزەکانمان دەکەین کەلە ئاست چاوەڕوانی ئەواندا نەبوین وهەموو کارێکمان لەبەرنەڕۆیشتوە لەتوانای سنوردارو لاوازی ئەدائمان بمانبەخشن".




PM:07:53:27/02/2023