دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێ شەممە جارێکی تر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەرزدەبێتەوە.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە ١٥٥ هەزارو ٢٥٠ دینارە، لە هەولێر بە ١٥٥ هەزارو ٢٠٠ دینارە، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٤ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.
لە ئێستادا لە بەغدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێڕاق ٢٢٧ ملیۆن و ١٢١ هەزار و ٣٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕە بە شێوەی (حەواڵە، قەرز) بە ١٧٣ ملیۆن و ٥٢١ هەزار و ٣٤ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٥٣ ملیۆن دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.